Almanya’da 19,99 € üzeri alışverişlerde kargo bedava. / Tüm Avrupa Ülkelerine 99,99 € üzeri alışverişlerde kargo bedava.

خۆشەویستی، ناپاکی و چارەنووس ئەو بابەتە گرنگانەن، کە لەم داستانی مەم و زین ەدا بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر و وەستایانە نمایشتیان پێدەکرێ . لە ڕاستیدا ئەم مەم و زین ەی…

  • Stok kodu:
  • KURDISCHSTUDIUM-02
  • ISBN:
  • 9783932574313
  • Kullanılabilirlik:
  • 5 stokta var
  • Dil:
  • Soranî
  • Sayfa:
  • 422
  • Yıl:
  • 2018
Free shipping over €19.99 (DE) / €99.99 (EU)
Easy Returns
30 Days
Customer Support
We're here to help
Total
€24.89

خۆشەویستی، ناپاکی و چارەنووس ئەو بابەتە گرنگانەن، کە لەم داستانی مەم و زین ەدا بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر و وەستایانە نمایشتیان پێدەکرێ . لە ڕاستیدا ئەم مەم و زین ەی ئەحمەدێ خانی بە لووتکەی ھونەری شیعریی کوردی و بە داستانی نەتەوەییی کورد دادەنرێ

مەم لە خۆشەویستییەکەیدا بۆ زین بە پلەیەکی سۆفێتی باڵا دەگا، کە بێدوودڵی ئارامی و ئاسوودەیییەکی بێکەموکوڕی لە ھەموو بارێکەوە دەنوێنێ. بە ھەموو ئەو بابەتانەی، کە لە دەوروبەریەتی و خۆشەویست بە ئاواتی دەخوازێ، ئەم بابەتانەش، ئەگەر چارەسەر ، دەستەبەندی و یەکگرتن و دابڕانیش بێ، ھەروەک چۆن سۆفییەک ئەمانە ھەمووی لە پەروەردگارەوە، کە دامەزرێنەر و بنیاتنەری ئەم دنیایەیە بەپیرۆزی دەبینێ، ئەویش ھەر بەو چاوی پیرۆزییەوە دەیانبینێ. مەم و زین لە خۆشەویستییاندا بۆ یەکتری توابوونەوە و ھیچ بۆشایییەکیان بۆ لێکجیابوونەوە و لێکترازان نەھێشتبوووەوە، سۆفیش لە خۆشەویستییدا بۆ خوا ھەر بەو ڕێوجێیەدا دەڕوا و یەکبوونێک پێکدێنێ، کە بێ لێکترازان دەبێ، لەم جۆرە خۆشەویستییانەدا لێکجیابوونەوە ڕوو نادەن، بەڵکە تەنیاھەر یەکبوون لە ئارادا دەبێ. بۆ گەیاندنی ئەم بیرەش ئەحمەدێ خانی لە کۆتایی داستانەکەیدا ئامۆژگاری خوێنەرانی داستانەکەی دەکا و دەڵێ:

غافل مەبە ژ عەشقێ فیلحەقیقەت

ئەی ڕەھڕەوایێ ئەقرەبوتتەریقەت

                       بەیتی: ٢٤٨٦ )

Almanya içi 19,99 € ve Avrupa geneli 99,99 € üzeri siparişlerde ücretsiz kargo uygulanır.

Siparişiniz ödeme onayından sonra hazırlanır. Kargoya teslim süresi ürün stok durumuna göre değişebilir.

İade ve değişim süreçleri için kargo ve iade sayfasını inceleyebilirsiniz.